AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١١:٤٩

دەرکرانی 100 ئەندامی پەکەکە لە سووریا

دەرکرانی 100 ئەندامی پەکەکە لە سووریا

بەپێی ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە، لانی‌کەم 100 هێزی سەر بە پەکەکە کە خەڵکی سووریا نەبوون، لە کوردستانی سووریاوە گواسترانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بنکە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە لە قەندیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەندین سەرچاوەی ئاگادار لە لێدوانێک بۆ "المانیتور"، ئاشکرایان کرد کە ڕەوتی دەرکرانی هێزە ناسوورییەکانی پەکەکە، پاش دیداری 22ی ژانڤیەی نێوان مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەستی پێکردووە و تا ئێستا لانی‌کەم 100 هێزی سەر بە پەکەکە کە خەڵکی سووریا نەبوون، لە کوردستانی سووریاوە گواسترانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و بنکە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە لە قەندیل.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، بارزانی ئەو بڕیارەی بە هەنگاوێکی زەرووری بۆ متمانەسازی لەپێناو ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق زانیوە و کۆبانیش پێشوازی لێ کردووە.

News ID 58541

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha